دوو گەنجی کورد کە بران، لە گوندێکی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییە، بە ناوەکانی مەیسەم وەیسی و موجتەبا وەیسی بە فیشەکی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا سەبارەت بە کوشتنی دوو برای کورد لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دوو برای کوردی یارسان بە ناوەکانی مەیسەم وەیسی و موجتەبا وەیسی، لە گوندێکی شارۆچکەی داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دوواییە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کرابوون کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی فیشەکی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و کوژراون.
باس لەوەش کراوە، تا ئێستا تەرمی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە ڕادەستی خێزانەکانیان نەکراوەتەوە.
