Apora Logo

خەرجییەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی ئێران لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی شەڕدا ٩٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

خەرجییەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی ئێران لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی شەڕدا ٩٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

29/5/2026

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئێرانی War Cost Tracker کە بەدواداچوون بۆ تێچووی شەڕی ئێران دەکات، خەرجییەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی ئێران لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی شەڕدا ٩٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها خەرجییەکانی ئێران ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار بووە.

ماڵپەڕی ئێرانی War Cost Tracker کە بەدواداچوون بۆ تێچووی شەڕی ئێران دەکات ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تێچووی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، خەمڵاندنەکانی لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەیە پنتاگۆن لە ١٠ی ئازاردا پێشکەشی کۆنگرێسی کردووە، کە تێیدا ڕایگەیاندووە واشنتۆن لە شەش ڕۆژی یەکەمی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ١١.٣ ملیار دۆلاری خەرجکردووە، هەروەها پلانی هەیە بۆ هەر ڕۆژێکی دواتر لە ململانێکان یەک ملیار دۆلاری دیکە خەرج بکات .

ئاماژە بەوەشکراوە، خەرجییەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی ئێران لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی شەڕدا ٩٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها خەرجییەکانی ئێران ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلار بووە، ئەمەش بەبێ ئەوەی تێچووی دووبارە بنیاتنانەوەی دامەزراوە سەربازییەکان هەژمار بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕێکی دیکە کە لەلایەن توێژەرانی تاقیگەی چارەسەری کەشوهەوای زانکۆی براونەوە بەڕێوەدەبرێت، کە بەدواداچوون بۆ بارگرانیی شەڕەکە دەکات لەسەر بەکارهێنەرانی ئەمریکی لە بەرزبوونەوەی نرخی وزەوە، ٤٨.٤٪ـی نرخی بەنزین و ١.٥١٪ـی نرخی گازۆیل لە ماوەی شەڕدا بەرزبووەتەوە، بەگشتی زیاتر لە ٤٩.٥ ملیار دۆلاری تێچووە بۆ هاوڵاتیان تا ئێستا، واتە نزیکەی ٣٧٨.١٤ دۆلار بۆ هەر ماڵێکی ئەمریکی

;