Apora Logo

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕ دەکاتەوە و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەک دەکات

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕ دەکاتەوە و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەک دەکات

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

28/5/2026

سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی چڕ دەکاتە سەر شاری سوور و دەوروبەری لە باشووری لوبنان و داوا لە دانیشتووان دەکات بەزوویی چەندین ناوچە و باڵەخانەی نیشتەجێبوون چۆڵ بکەن.


بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکان ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵایان لە ناوچەی سوور کردە ئامانج. ئیسرائیل دەڵێت ئەم ئۆپەراسیۆنانە وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن حزبوڵڵاوە ئەنجام دەدرێن.


سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەو باڵەخانانە دووربکەونەوە کە حزبوڵڵا بەکاریان دەهێنێت. فەرمانیان پێکراوە بەرەو باکووری ڕووباری زەهرانی بڕۆن تاوەکو لە مەترسیی بۆردوومانە بەردەوامەکان خۆیان بپارێزن.

ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵی لوبنان ئاماژە بەوەدەدات، دوو شەپۆلی هێرشی ئاسمانی شاری سوور و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە. یەکێک لە بۆردوومانەکان بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی گەورە لەنێو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و دروستبوونی زیانی ماددی.


وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایدەگەیەنێت، لە 2ـی ئازاری ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 269 کەس کوژراون و نزیکەی 10 هەزار کەسیش بریندار بوون.

;