ترەمپ هۆشداری توند دەداتە عومان سەبارەت بە هەر هەوڵێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی گەروی هورمز.
كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ئیدارەی حکومەتەکەیدا هۆشداری داوەتە عومان كە نابێت بە هیچ شێوەیەك دەست بەسەر گەروی هورمزدا بگرێت، چونكە ئەو رێڕەوە جیهانییە و بۆ هەمووانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو گەروە دەكات و دەبێت عومان وەك هەر دەوڵەتێكی تر رەفتار بكات، بە پێچەوانەوە ئەوا رووبەڕووی لەناوبردن دەبنەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە عەلی باقری كەنی، جێگری سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشكرای كرد، تاران و مەسقەت لە گفتوگۆدان بۆ دیاریكردنی سیستمێكی نوێی هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەروی هورمز.
