بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات، شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکە دەکات.
کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا،ئەوەشی خستەڕوو پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بە رێژەی دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێنەوە.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ هەینی، نیمچە هەور دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانییەوە شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ روو لە ناوچەکە بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا کاریگەری شەپۆلەکە لە ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و کاریگەرییەکەی تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی
