Apora Logo

واتسئاپ لە ئێران قەدەغەکرا

واتسئاپ لە ئێران قەدەغەکرا

ئاپۆڕانیوز_هەواڵ

27/5/2026


دوای 88 ڕۆژ لە بڕانی گشتی بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە، هێڵەکانی ئینتەرنێتی جیهانی لە ئێران گەڕانەوە، بەڵام بەکارهێنەران ڕووبەڕووی کۆسپێکی نوێ بوونەتەوە کە ئەویش فلتەرکردنی تەواوی تۆڕی "واتسئاپ" و پەککەوتنی کۆگای "گووگڵ پلەی"ە.


واتسئاپ پێش ئەم قەیرانە تەنیا تۆڕی نێودەوڵەتی بوو کە بەبێ فلتەرشکن (VPN) کار بکات و ملیۆنان هاوڵاتی بۆ کاروباری بازرگانی، خوێندن و پەیوەندی پشتیان پێدەبەست، بەڵام ئێستا هاوشێوەی ئینستاگرام و تێلێگرام بلۆک کراوە.


ئەم ئاستەنگە لە کاتێکدایە کە شارەزایان هۆشدارییان دابوو دەبێت دەستبەجێ ئەپ و سیستمەکان نوێ (Update) بکرێنەوە بۆ پاراستنی ئامێرەکان لە هێرشی ئەلیکترۆنی، بەڵام ئێستا بەهۆی بلۆککردنی گوگڵ پلەی و بەردەوامیی سانسۆرەوە، هاوڵاتییان هەم لە پەیوەندی و هەم لە پاراستنی ئاسایشی دیجیتاڵیی ئامێرەکانیاندا تووشی کێشەی جدی بوونەتەوە.

;