Apora Logo

کەشناسی هەرێم: گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایار بەڕێوەیە و تۆزبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم: گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایار بەڕێوەیە و تۆزبارین دەستپێدەکات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

27/5/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و ڕایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایار دەبێت، هاوکات شەپۆلێکی تۆزبارینیش هەندێک ناوچە دەگرێتەوە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ (1 بۆ 2) پلە بەرزدەبنەوە.


بۆ سبەی پێنجشەممەش کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

 پلەکانی گەرماش (2 بۆ 3) پلەی دیکە بەرزدەبنەوە و دەبێتە گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایاری ئەمساڵ و ئەگەری هەبوونی تۆزێکی سوک لە کەشەکەدا هەیە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 23پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی



;