ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری هۆڵەندا بە لێدوانێکی بوێر متمانەی خۆی بۆ مۆندیال ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە گەلی هۆڵەندا خاوەن عەقڵییەتێکی نەرێنین بەرانبەر هەڵبژاردەکەیان.
ڕۆناڵد کومان لە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی مۆندیالی 2026 وتی: ئێمە دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە لە مۆندیالدا، بەڵام هەموو هەڵبژاردەیەک ناتوانێت لە ئێمە بباتەوە
کومان جەختی لە هێزی تیپەکەی کردەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لە عەقڵییەتی هاونیشتمانییەکانی گرت و ڕایگەیاند: زۆربەی کات کەشێکی ئەرێنی لە هۆڵەندا بوونی نییە، ئێمە کەسانێکی نەرێنین و خاوەن عەقڵییەتێکی نەرێنین بەرانبەر بە تیپەکەمان.
هەلبژاردەی پرتەقاڵەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سوید و یابان و تونس دەبێتەوە.
