Apora Logo

هاتووچۆی هەولێر بڕیارێکی دەربارەی غاز دەرکرد

هاتووچۆی هەولێر بڕیارێکی دەربارەی غاز دەرکرد

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

26/5/2026

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گواستنەوەی غازی شل (LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەکرێت و هەر شۆفێرێکیش سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی غازی کردووە، هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ماددەی (4) لە ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاری قەدەغەکردنی گواستنەوەی غاز بە ڕۆژ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەی بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و بەدووربوون لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لە وەرزی گەرمادا گەڕاندووەتەوە و جەختیشی کردووەتەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێك بە ڕۆژ کاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات، ڕێکاری توندی یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.


;