ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی گومان دەکرێت بەهۆی شەپۆلی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستدابێت، گەیشتووەتە ٢٢٠ کەس.
• مەترسی دواکەوتنی پشکنین: تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا کە هەر دواکەوتنێک لە دەستنیشانکردنی حاڵەتەکان، پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر تیمەکانی تەندروستی و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە قورستر دەکات.
• نەبوونی ڤاکسین و چارەسەر: ئەم شەپۆلەی ئێستا بەهۆی جۆرێکی ڤایرۆسەکەوەیە پێی دەوترێت (بۆندیبۆگیۆ)، کە تا ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی باوەڕپێکراوی نییە (بە پێچەوانەی جۆرەکانی پێشووی ڤایرۆسەکە). بۆیە ڕێکارەکانی خۆپارێزی تەنها پشت بە کەرەنتینەکردن و خێرا دەستنیشانکردنی تووشبووان دەبەستێت.
• ١٠ وڵات لە بەردەم هەڕەشەدان: سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەفریقا هۆشداری داوە کە ڤایرۆسەکە مەترسییە بۆ سەر ١٠ وڵات، لەوانە: باشووری سودان، ڕواندا، کینیا، تانزانیا، ئەسیوپیا، کۆنگۆ، بۆرۆندی، ئەنگۆلا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و زامبیا.
• مەترسی جیهانی نزمە: سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر لە دوو مانگ بخایەنێت، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێی وایە هێشتا مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەسەر ئاستی جیهان "نزمە
