لە کامپالای پایتەختی ئۆگاندا دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئیبۆلا دەستنیشانکران، وەزارەتی تەندروستی ناوچەکەش بۆ خۆپارێزی رێوشوێنی تووندی گرتەبەر.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ئۆگاندا ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئیبۆلا دەستنیشانکران، بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە حەوت حاڵەت، کە توشبووە نوێیەکان کارمەندانی تەندروستی کامپالای پایتەختدایە، هاوکات وەزارەتەکە جەختی لە گرنگی پشکنین و چارەسەری خێرا کردەوە، هەروەها داوای لە هەر کەسێک کرد کە تووشی ئیبۆلا بووە، دەستبەجێ سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا، وەزارەتی تەندروستی ئۆگاندا ئاماژەی بەوەکرد، زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە ماوەی مانەوەی خەڵک درێژ دەکاتەوە.
