Apora Logo

پارە گەیشت و لیستەکە دیار نییە؛ حکومەت فەرمانبەران چاوەڕوان دەکات

پارە گەیشت و لیستەکە دیار نییە؛ حکومەت فەرمانبەران چاوەڕوان دەکات

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

26/5/2026

هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رەوانە کرد و حکومەتی فیدڕاڵیش بڕی 890 ملیار دیناری وەک پارەی مووچەی مانگی پێنج خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ، بەڵام بەهۆی کورتهێنانەوە لیستی مووچە بڵاو نەکرایەوە و ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە.


رۆژی 25ی5ی2026، لەڕاگەیەنداوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.


لە بەرامبەریشدا، عیراق، بڕی 890 ملیار دینار پارەی مووچەی مانگی ئایاری رەوانە کرد، بەڵام هێشتا بڕی پارەکە تەواو نییە، چونکە مووچەی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بۆیە نزیکەی 60 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی بڵاو نەکردنەوەی لیستی مووچە بوو، کە مانگانە لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچە وەزارەتی دارایی لیستەکەی راستەوخۆ بڵاو دەکردەوە.

;