لە ژێر ناونیشانی " حوزنی، پێشەنگی گوتاری نیشتمانسازیی کوردی"
ڕۆژی ٢٥/٥/٢٠٢٦ لە یادی دەڕجوونی یەکەمین کۆواری زاری کرمانجی بە ئەنجامدانی چەندین چالاکیی و برگەی جیاواز لە هۆڵی حوسین حوزنی موکریانی لە هەوارگەی پانک لە شاری ڕواندز یادی ١٠٠ ساڵەی زاری کرمانجی بە ئەنجامدانی دوو پانێڵ و ناساندنی چەند کتێبێک بەڕێوەچوو.
شااینی باسە، چالاکی ١٠٠ ساڵەی زاری کرمانجی کە ژمارەیەک کەسایەتی ڕۆشەنبیری و ئەکادیمی ئامادەیی بوون هەنگاوێک بوو بە زیندوو ڕاگرتنی خزمەت و ماندووبوونی خانەوادەی حوزنی موکریانی.
لەو بارەیەوە مامۆستا دادیار ئازاد وەک دەستەی ئامادەکاری ڕێوڕەسمەکە بۆ ئاپۆڕانیوز گووتی:
"ڕواندز لە مێژووی خۆیادا خاوەنی چەندین سەرەوەری گەورەیە، بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەو سەروەرییە مێژوویانە ئێمە تا ئێستا لە چەندین بۆنەدا دەستپیشخەریمان کردووە بۆ خزمەتکردن لە بوارە مێژووی و ئەدەبی و هونەریەکان لە دەڤەرەکەمان، بەردەوامیش دەبێن، ئەوەی ئەمڕۆشمان دەچێتە چوارچێوەی ئەو ئەرکەی دەستمان داوەتێ.
لە بەشێکی چالاکیەکەدا پەردە لەسەر پەیکەری حوسێن حوزنی موکریانی لادرا کە لەلایەن پەیکەرساز خاوەن هیوا نۆژەن کراوەتەوە.
مامۆستا خاوەن سەبارەت بە کارەکەی بۆ ئاپۆرانیوز گووتی:
چەند ڕۆژێکە لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری ئەو یادە ڕاسثێردراوین کە پەیکەری حوسێن حوزنی موکریانی نۆژەن بکەینەوە، ئەو پەیکەرانە کە بەشێکن لە مێژووی گەلەکەمان دەبێت بپارێزرێن، بەداخەوە دیاردەیەکی ناشیرین هەیە کە دەست بۆ ئەو پەیکەرانە دەبردرێت، بۆیە ئێمە زوو زوو دەبێت نۆژەنیان بکەینەوە.
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا چەندین ڕاسپاردە وەرگیران پەیوەست بە نۆژنکردنەوەی ماڵی حوزنی موکریانی لە ڕواندز و ئەو ئەشکەوتەی کە دوا جار حوسێن حوزنی موکریانی چاپخانەکەی لێ پاراستووە.
