Apora Logo

یونس مەحموود بە فەرمی بووە سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

یونس مەحموود بە فەرمی بووە سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

ئاپۆڕانیوز - بەشی وەرزش

23/5/2026

ئەمڕۆ شەممە (23ی ئایاری 2026)، لە پرۆسەیەکی دیموکراسی و دوای کۆتاییهاتنی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی مەکتەبی تەنفیزی، سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەستنیشانکرا.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کابتن یونس مەحموود توانی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەستەی گشتی بەدەستبهێنێت و بە فەرمی ببێتە سەرۆکی نوێی یەکێتییەکە بۆ قۆناغی داهاتوو.


پرۆسەی دەنگدانەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی گشتی و لەژێر چاودێری لیژنەی تایبەتمەند بەڕێوەچوو، ئەنجامەکان بەم شێوازەی خوارەوە بوون:


 کابتن یونس مەحموود: 38 دەنگ 

کابتن عەدنان دەرجال: 20 دەنگ

ئەیاد بنیان: 1 دەنگ

 دەنگی پووچەڵکراو: 2 دەنگ


ئەم هەڵبژاردنە بە یەکێک لە وێستگە گرنگەکانی وەرزشی عێراق دادەنرێت، کە تێیدا ئیدارەیەکی نوێ ڕابەرایەتی کاروانی تۆپی پێی وڵاتەکە دەکات بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی زیاتر لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

;