گۆڤاری (سپۆرتس ئیلیسترێتد) ناوی 10 هێرشبەری دیاری كردووە ببنە گۆڵكاری ئەمساڵی مۆندیالی 2026 كە بڕیارە هاوینی ئەمساڵ بەهاوبەشی لە هەرسێ وڵاتی ئەمریكا و مەكسیك و كەنەدا بەڕێوەبچێت.
ئەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ لە یارییەكانی مۆندیال تۆمار دەكات، خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی پێ دەدرێت وەك باشترین هێرشبەر و گۆڵكاری پاڵەوانیەتییەكە.
بەشێوەیەكی گشتی ئەم هێرشبەرانەی خوارەوە بەربژێرن خەڵاتەكە ببەنەوە:-
10- لۆتارۆ مارتینێز (ئەرجەنتین)
9- عوسمان دێمبێلێ (فرەنسا)
8- رافینیا (بەڕازیل)
7- ڤینیسیوس جۆنیۆر (بەڕازیل)
6- كریستیانۆ رۆناڵد (پورتوگال)
5- ئیرلینگ هالاند (نەرویج)
4- لامین یامال (ئیسپانیا)
3- لیۆنێل میسی (ئەرجەنتین)
2- هاری كین (ئینگلتەڕا)
1- كیلیان مپاپێ (فرەنسا)
