ئەفسانەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید، تۆنی کروس لە لێدوانێکی سەرنجڕاکێش و ڕاشکاوانەدا باسی لە هۆکاری پاشەکشەی ئاستی یانە شاهانەکە دەکات و دەڵێت: "لە ناو یانەکە کەس ئەمە بە ئاشکرا ناڵێت، بەڵام هێڵی ناوەندی ئێستا خاوەنی کەسایەتی نییە."
کروس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "دەتوانین هەموو ڕۆژێک باسی تهکتیک بکەین، بەڵام تۆپی پێ سادەیە؛ ئەگەر هێڵی ناوەند کۆنترۆڵی ڕیتمی یارییەکە نەکات، هێرشبەرەکان ون دەبن. ئێستا یاریکردنی هێڵی ناوەند زۆر خاوە و بە ئاسانی پێشبینی دەکرێت."
کروس دەڵێت"خەڵک دەڵێن ڤینی ئاستی وەک پێشتر نییە، بەڵام هۆکارەکەی ئەوەیە کاتێک تۆپ وەردەگرێت، هەموو شتێک فەوزایە! کەس نییە لە کاتی گونجاو و شوێنی گونجاو تۆپی بۆ بنێرێت، بۆیە ناچارە لە هیچەوە موعجیزە دروست بکات."
دەربارەی مباپێ دەڵێت "ناکرێت یاریزانێکی وەک مباپێ بهێنیت و چاوەڕێ بیت بە پاشماوەی تۆپەکان یاری بکات. ئەو پێویستی بە تێپەڕاندنی خێرا و زیرەکانە هەیە، بەڵام ئێستا گۆشەگیر کراوە و خەڵک لۆمەی دەکەن، لە کاتێکدا کێشە ڕاستەقینەکە ٣٠ مەتر لە دواوەی ئەوەوەیە."
کروس لە کۆتاییدا دەڵێت: "دەکرێت باشترین هێرشبەرانی جیهانت هەبێت، بەڵام ئەگەر هێڵی ناوەند بەم شێوەیە یاری بکات، تیمەکە وەک تیمێکی ئاسایی دەردەکەوێت."
