سێ چەمک لەم ناونیشانەی سەرەوە سەرنجمان ڕادەکێشن ، میللەت ، نیشتمان ، شکۆ ، ئایا بە کێ بڵێین میللەت؟ دەشێ بەدەستەواژەیەکی تر ئەم پرسیارە ئاڕاسته بکەین، ئایا کێن ئەوانەی شایستەی میللە بوونن؟ .
مرۆگەلێ لە چ ئاستێکی کۆمەڵگا بوون دەگەن بە خواستی تایبەتمەندیەکانی میللەت بوون؟ کۆمەڵگای زیندە ئەو وزە پتەوەی ناو پڕۆسێسی ژیانە ، دەتوانێت لەڕێی خەیاڵی زانستی و خەونەکانی بگات بە خواستەکان ، کە خۆیان دەبیننەوە لە پڕۆسەی ژیان و دەرهاویشتنی وزەی داهێنان و سەربەستی ، کۆمەڵگەی زیندەن ئەوانەی لە ڕێگای هەوڵەکانیان دەیانەوێ بەرهەمی بیڕکردنەوە و دەرکردنی توانا شاراوەکانیان پنتەکانی داهێنانی پڕۆسەی ژیان و گۆڕینی سیستەمەکان وێنا بکەن، زۆربەی کۆمەڵگەکان رووی زەویان داپۆشیوە ، بەڵام گشتیان توانیویانه بگەنە تایبەتمەندیە ڕەگەزیەکانیان ؟ بۆ زیاتر گەیشتنمان بە ئەرێنیەتی وەڵامەکە دەچینە سەر چەمکی دووەمی (نیشتمان ) ، چ کۆمەڵگەیەک بێ زێد دەتوانێ ببێتە خاوەن نیشتمان ؟ کاتێ کۆمەڵگەیەک خولیا و داهێنانەکانی لە ژینگەکەی بەرجەستەکرد و تاکەکانی ئاشناکرد بە رەهایی ئازادی ژیان و زندووکردنەکردنەوەی خەونەکانیان ، دەشێ نیشتمان لەو ژینگەیە کۆمەڵگەیەک پەیوەست بکات بە مانەوەی شکۆمەندیەوە ، کەواتە شکۆ ئەو پەیوەست بوونەیە میللەت نیشتمان لە ستەم و دروستکردنی ستەمکاری لۆکاڵی و ژەهری کۆیلایەتی ببپارێزێت.
لێرەوە رەهایی ئازادی هەمووان یەکسانی نیشتمانی و جێگیری میللەتگە دەکات ، ئەمەیە گەیشتنە پنتێکی شکۆمەندی تاکەکانی کۆمەڵگەی سالار، پێچەوانەکردنەوەی هەموو ئەمانە دەبنە دەرهاویشتەیەکی ترسناکی بەرهەمێنانی دیکتاتۆریەتی ناوخۆیی و زاڵکردنی خێڵگەری بەسەر شکۆی میللەت بوونەوە، تاکی بەزیو خانەی شێرپەنجەیین لەناو پڕۆسەی چەمکگەرایی شکۆی میللەتەوە.
بەخێڵگەریی کردنی کۆمەڵگەی سیاسی ناسیۆنایزمی ، ژەهرترین مەترسین بەسەر ئایندەی میللەتەوە ، بۆیە هۆشیاری بەدەست هێنانی شکۆمەندی تاکی کۆمەڵگە ، بنەماکانی ژیان و نەتەوە لە پڕۆسەی کۆەمەڵایەتی و سیاسی دەپارێزێت .
کۆمەڵگەی خاوەن شکۆمەندی میللەت ناخاتە دەستی خێڵگەی چاوچنۆک و بێ ئینتمای مرۆیی و یەکسانیەکانی ژیان.

