Apora Logo

چامپیۆنز لیگ. بایرن میونشن شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا

چامپیۆنز لیگ. بایرن میونشن شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا

ئاپۆڕا نیوز - بەشی وەرزش

8/4/2026

لە چامپیۆنز لیگ بایرن میونشن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا و هەنگاوێک لە پێش کۆتایی نزیک بووەوە.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی بایرن دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و بە هێرشبردن دەستیان پێکرد، کوڕانی خاوەن یاریگاش بە هێرشی هەڵگەڕاوە یارییان دەکرد، یارییەکەش تا کۆتاییەکان بەو ئەنجامە مایەوە تا لە خولەکی 41 لویس دیاز گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، هەر لەگەڵ دەستپێک بایرن لەڕێی هاری کەینەوە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، پاش ئەوەش کوڕانی ئاربیلوا زیاتر هێرشیان دەبرد و لە ئاکامی هێرشێکیشدا مباپێ لە خولەکی 74 گۆڵی یەکەمی ریاڵی تۆمارکرد، دواتریش چەندین هەوڵی تر بینرا بەڵام هیچیان گۆڵیان لێنەکەونەوە و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی بایرن میونشن کۆتایی پێهات.

یاری داهاتوو لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە ڕۆژی 15ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.

;