بەرپرسێکی باڵای ئێران باس لە ناڕەزاییەکانی خەڵکی ئێران دەکات و داوایان لێدەکا نەکەونە سەنگەری دووژمنانی ئێران.
محمد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکیدا کە بە بۆنەی کوژرانی عەلی خامەنائی ڕابەری ئێران بڵاویکردەوە گووتی
دەزانین خەڵکی ئێران ئێمەیان قەبوول نییە بەڵام لە پێناو خۆشەویستی ئێران و بۆ پاراستنی یەکپارچەی ئێران مەکەونە سەنگەری دووژمنان.
ئەو قسانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەک وەڵامێک هەژمار دەکرێت بۆ سەرۆکی ئەمەریکا کە گووتبووی:
ئێمە ئێران لاواز دەکەین با خەڵک خۆی دەسەڵاتێکی تازە هەڵبژێرێت.
