نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین
ئەمڕۆ 1ـی ئاداری 2026
نەبەز مەجید، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ڕایگەیاندوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی بۆ مۆلیدەکان نییە، دەبوو ئەم رۆژەی لەپێشچاو بوایە، چونکە ئێرە وڵاتی قەزا و قەدەرە، کەس نازانێت چی روودەدات.
وتیشی، ئیدارەی سلێمانی هاوکارمانن بۆ ئەوەی مۆلیدەکان لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بن و ئێمە ئامادەین، بەڵام پرۆژەی رووناکی رێگەمان نادات کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین
شایەنی باسە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی پێشوەختەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، ئاستەنگی گەورە بۆ کارەبا دروستبو و لە ڕۆژی ڕابردودا وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە دەتوانن ڕۆژانە تەنها 10بۆ 12کاتژمێر کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان
