Apora Logo

ئیسرائیل هێرشێکی "پێشوەختە"ی کردە سەر ئێران و باری نائاسایی ڕاگەیاند

ئیسرائیل هێرشێکی "پێشوەختە"ی کردە سەر ئێران و باری نائاسایی ڕاگەیاند

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

28/2/2026

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، یسرائيل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی هێرشێکی پێشوەختە و چەندین شوێنی کردۆتە ئامانج لە ناوخۆی ئێران، ئەمەش بە مەبەستی لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبنەوە.


وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا باری نائاسایی دەستبەجێی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند. هاوکات سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ڕێکاری توندی گرتەبەر.


هاوکات ئەمڕۆ دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچە بیستراوە. سوپا لە پەیامێکدا داوای لە مەدەنییەکان کردووە شوێنی پەناگە ئارامەکان دیاری بکەن و لە گەشتی ناپێویست دوور بکەونەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە کە "لە ئێستادا پێویست بە چوونە ناو پەناگەکان ناکات" و ئەم هەنگاوانە تەنها بۆ ئامادەکارییە لە ئەگەری وەڵامدانەوەی موشەکی.


میدیاکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە کە دەنگی 4 تەقینەوەی بەهێز لە ناوەڕاستی تاران بیستراوە. بەپێی سەرچاوەکان، دووکەڵێکی چڕ لە دەوروبەری شەقامی باستور لە پایتەخت بەرز بووەتەوە کە ناوچەیەکی هەستیارە.


ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بەردەوامە، ئەمەش گومان و ئاڵۆزی زیاتر دەخاتە سەر داهاتووی ناوچەکە.

;