حکومەتی ئێران داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد لە وڵاتانی (ئیمارات، کوەیت، قەتەر، بەحرەین و ئوردن) کە بە زووترین کات ئەو وڵاتانە جێبهێڵن.
لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەگەر هاووڵاتییان نەتوانن بگەڕێنەوە، دەبێت بە تەواوی لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، هۆتێل، بەندەر و ناوەندە بازرگانییەکانی سەر بە واشنتۆن دووربکەونەوە.
ئەم هۆشدارییە جەخت لە کەمکردنەوەی هاتوچۆی ناپێویست دەکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری دروستبوونی گرژیی سەربازی لە ناوچەکەدا.
