بێستوون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند :
کە هەفتەی داهاتوو بڕیاری فەرمی بۆ قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە تەواوی هەرێم دەردەچێت.
بڕیارەکە دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان دراوە و بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو بەردەوام دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت سامانی ماسی گەشەیەکی باش بکات، هەر بۆیە هۆشداری دەداتە ڕاوچییان کە هەر سەرپێچییەک ڕووبەڕووی سزای توندی یاساییان دەکاتەوە.
