Apora Logo

کەنەکە پاڵپشتی هاوپەیمانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

کەنەکە پاڵپشتی هاوپەیمانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

ئاپۆڕانیوز __ هەواڵ

26/2/2026

کەنەکە پاڵپشتی هاوپەیمانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

ئەنجوومەنی بەرێوەبەری کەنەکە ڕایگەیاند، پشتگیری لەو هاوپەیمانییە سیاسییە دەکەن کە لە ٢٢ی شوباتدا لەلایەن ٥ لایەنی کوردییەوە ڕاگەیەندرا و ڕایگەیاند، "ئەم هەنگاوە پێشهاتێکی مێژوویی و بەنرخە لە پرۆسەیەکی وەها ڕەخنەگرانەدا".


ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٠٢٦، پێنج پارتە سەرەکییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەژێر ناوی ‘هاوپەیمانی کوردستانی ’، هاوپەیمانیی خۆیان ڕاگەیاند.



ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە.


کەنەکە ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو یەکێتی نەتەوەیی و داوای لە لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد بچنە نێو ئەو هاوپەیمانییەوە.


لە بەیاننامە نووسراوەکەی کەنەکەدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە:


گوتیشی: “لەکاتێکدا کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران ڕاپەڕین ڕوودەدات و گوشارەکانی جیهان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ڕوو لە زیادبوونە، دامەزراندنی یەکیەتییەکی لەو شێوەیە زۆر گرنگە و هەنگاوێکی پیرۆزە، ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، بە گەرمی پێشوازی لەم یەکێتییە دەکەین و پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئیدارەی ئەو پێنج لایەنە دەکەین.


لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەرتاسەری ئێران، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ژن ژیان ئازادی’، لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕاپەڕینێکی گەورە سەریهەڵدا سەرەڕای کۆمەڵکوژییەکان و دەیان هەزار بریندار و زیندانیکراو، ڕاپەڕین بەردەوامە. هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزێکی سەربازی گەورەی هێناوەتە ناوچەکە و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات. هەرچەندە گفتوگۆ و کۆبوونەوە لە نێوان هەردوولادا هەیە، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرش بۆ سەر ئێران ڕووبدات. ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاری گەورە دەڕۆن. هەرچەندە ئەم دۆخە مەترسی لەگەڵدایە، بەڵام دەرفەتیشی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.


لەم کاتە هەستیارەدا یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد زۆر گرنگە و ئەرکێکی ژیانییە. لەم کاتەدا دامەزراندنی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هەنگاوێکی پێشوازی لێکراوە. هیوادارین لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەم هاوپەیمانییەدا جێگەی خۆیان بگرن. کەنەکە هەموو هەنگاوێک بەرەو یەکڕیزی ناو ماڵی کورد بە گرنگ دەزانێت و پێشوازی لێدەکات و پشتیوانی لێدەکات.


هیوادارین ئەم هەنگاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیراوەتەبەر بەشێک لە یەکێتی نەتەوەیی گشتی و هەروەها خزمەت بە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی بکات.


بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکەین و هیوای ئازادی و سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخوازین”.

;