هەژمارکردنی وانەکانی کوردی و عەرەبی لە پۆلی ١٢ بوو بە ئارەزوومەندانە .
ئەمڕۆ دووشەممە 23 شوباتی 2026، ، وەزارەتی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی وێژەی و زانستی دەرکردوو ڕایگەیاند: شێوازی هەژمارکردنی نمرەی هەردوو وانەی "زمانی کوردی" و "زمانی عەرەبی" وەک ساڵانی پێشووە و
لەمەودوا قوتابیانی پۆلی ١٢ سەرپشک دەکرێن لەوەی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی لە کۆنمرەی کۆتاییاندا (معدل) هەژمار بکەن یان نا بۆ بەشە زانستی و پزیشکیەکان .
ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ئەگەر قوتابییەک هەستی کرد نمرەی ئەم دوو وانەیە کۆنمرەکەی دادەبەزێنێت، دەتوانێت داوا بکات کە تەنها وەک وانەی "دەرچوو" بۆی هەژمار بکرێت و نمرەکەی نەچێتە سەر کۆنمرەی گشتی.
ئەم بڕیارە بەو مانایە نییە کە قوتابی تاقیکردنەوە لەو دوو وانەیەدا نەکات، بەڵکو بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە وزارییەکان (بەدەستهێنانی نمرەی دەرچوون ٥٠ یان زیاتر) بۆ هەردوو وانەکە هەر بە ناچاری دەمێنێتەوە، تەنها هەژمارکردنی نمرەکە لەناو "معدل"دا دەبێتە ئارەزوومەندانە بۆ بەشە زانستیەکان و پزیشکیەکان .
