لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 23شوباتی 2026،وەزارەتی دارایی عێرق دڵنیای دا کە لیستی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانەوە زامنکراوەو هیچ کێشەیەکی نیە و سبەی سێشەممە لیستی مووچەو میزان موراجەعە دەدرێتە وەزارەتی دارایی عێراق.
هەروەها ئاماژە بەشدەکات، کە ئەوەی دەمێنێتەوە ناردنی 120ملیار دینارەکەو ناردنی نوسراوێکە لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەی بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمانە جێبەجێ بکرێت دوای ئەوە کەبەشێکی زۆری دەستەو وەزارەتەکانی عێراق مووچەیان وەرگرت، دواتر مووچەی مانگی 2 مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت.
