عێراق بڕیاری داوە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەت لە مامەڵەی نەختینەییەوە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی بگوازێتەوە، ئەم هەنگاوەش وەک بەشێک لە ستراتیژی بانکی ناوەندی بۆ ساڵانی 2025-2029 دێت کە ئامانجی فراوانکردنی گشتگیری دارایی و کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە پارەی کاش، ئەمەش دەبێتە هۆی سنووردارکردنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو %60 ی مامەڵە داراییانەی کە لە دەرەوەی بانکەکان (بازاڕی ڕەش) ئەنجام دەدرێن بۆ ناو سیستەمی فەرمی، جگە لەوەی ئەم گۆڕانکارییە دیجیتاڵییە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی شەفافیەت و ئاسانکاری بۆ پێدانی قەرز بە پڕۆژە بچووکەکان و کەمکردنەوەی فشار لەسەر دۆلار و ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی کە ناتوانن لە ئابوورییەکی پشتبەستوو بە نەختینە کار بکەن، لە کۆتاییشدا ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی مووچە و خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەی نێوان هاووڵاتیان و بانکەکان.
