Apora Logo

نابێت وڵاتان چەکی ئەتۆمی بۆ تێکدانی سەقامگیری جیهان بەکاربهێنن

نابێت وڵاتان چەکی ئەتۆمی بۆ تێکدانی سەقامگیری جیهان بەکاربهێنن

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

23/2/2026

سەرۆکی کۆریای باکور ، لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت: نابێت بە هیچ شێوازێک چەکی ئەتۆمی بۆ تێکدانی سەقامگیری جیهاندا بەکاربهێندرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 23 شوباتی 2026،  کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامێکی نوێدا جەختی لەسەر گرنگی بەکارهێنانی وزە و توانای ئەتۆمی بۆ مەبەستی مرۆیی و ئاشتی کردووە، هەروەها دەشڵێت: نابێت بە هیچ شێووەیەک چەکی ئەتۆمی وەک ئامڕازێک بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی تر یان تێکدانی سەقامگیری جیهان بەکاربهێنرێت، بەڵکوو پێویستە ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتوە لە خزمەت چەسپاندنی ئاشتی و گەشەپێدانی مرۆیی بێت.



ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پاراستنی هاوسەنگی و ڕێزگرتن لەسەروەری وڵاتان بنەمای سەرەکین بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێ چەکدارییەکان، هێزی ئەتۆمی تەنها دەبێت وەک قەڵغانی بەرگری و هۆکارێک بۆ ئاوەدانکردنەوە بەکاربهێنرێت.



ئەم لێدوانەی کیم جۆنگ ئون ، لەکاتێکدایە کە کە ناوچەکەو جیهان بەردەوام لە دڵەڕاوکێ و نیگەرانیدا بوون بەرامبەر تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

;