Apora Logo

تاڵیبان یاسایەکی نوێ دەردەکات؛ لێدانی ژنان ڕێپێدراوە بەو مەرجەی "ئێسک نەشکێت"!

تاڵیبان یاسایەکی نوێ دەردەکات؛ لێدانی ژنان ڕێپێدراوە بەو مەرجەی "ئێسک نەشکێت"!

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

23/2/2026

ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بڕیارێکی نوێی بزووتنەوەی تاڵیبان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان بە یاسایی دەکرێت و سزاکانی سەر پیاوان بۆ کەمترین ئاست کەمدەکاتەوە.


بەپێی ئەو کۆپییەی دەست ڕۆژنامەکە کەوتووە و بۆ تەواوی دادگاکانی ئەفغانستان نێردراوە، یاساکە لەلایەن هیبەتوڵڵا ئەخوند زادە، ڕێبەری باڵای بزووتنەوەکە واژۆ کراوە. ئەم یاسایە لێدانی هاوسەر و منداڵان وەک "سزایەکی تەقدیری" پۆلێن دەکات و دەسەڵاتێکی فراوان دەداتە پیاوان.


خاڵە سەرەکییەکانی یاساکە:

- پیاوان مافی لێدانی هاوسەرەکانیان هەیە بەو مەرجەی لێدانەکە نەبێتە هۆی "شکانی ئێسک" یان دروستبوونی "برینی کراوە".


- ئەگەر ژنێک بتوانێت بسەلمێنێت کە تووشی پێکانێکی مەترسیدار بووە، ئەوپەڕی سزای پیاوەکە تەنها 15 ڕۆژ زیندانیکردنە.

- بۆ تۆمارکردنی سکاڵا، دەبێت ژنەکە بە حیجابی تەواوەوە لەبەردەم دادوەرێکی نێر ئامادە بێت و "وەلی ئەمر"ی لەگەڵ بێت، کە زۆربەی کات هەر ئەو هاوسەرەیە کە لێی داوە.

- یاساکە ڕێگری لە ژنان دەکات لە توندوتیژی ڕابکەن. ئەگەر ژنێک بەهۆی لێدانەوە بچێتەوە ماڵی باوکی، خۆی و خێزانەکەی ڕووبەڕووی سزایەک دەبنەوە کە دەگاتە 3 مانگ زیندانیکردن.


ئەم بڕیارانەی تاڵیبان وەک هەوڵێک بۆ توندترکردنی کۆتوبەندەکان و بێبەشکردنی ژنان لە کەمترین پاراستنی یاسایی لە بەرامبەر توندوتیژیدا دەبینرێت.


هاوکات ئەم هەنگاوە وەک پاشەکشەیەکی مەترسیداری دیکە لە مافەکانی مرۆڤ و ژنان لە ئەفغانستان هەژمار دەکرێت، کە تێیدا قوربانی نەک هەر ناپارێزرێت، بەڵکو لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاربوون و ڕاکردن لە توندوتیژیش، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

;