ڕوسیا لە پلانێکی نوێیدا دەیەوێت کەسایەتیەکانی نزیک لە سەرۆکی ئۆکرانیا و پلە باڵاکان بکاتە ئامانج
#ئاپۆڕانیوز
ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکانی کیێڤ تیرۆرکردنی چەند کەسایەتییەکی دیاری ئۆکرانیایان پووچەڵ کردووەتەوە.
زێلێنسکی لە وتارێکی تەلەفزیۆنییدا لە کیێڤ ڕایگەیاند، "ئێمە بە سەرکەوتوویی ئەو بەکرێگیراوانەی ڕووسیامان دەستگیرکردوە کە پلانیان بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانمان دانابوو."
سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد کە تەنیا چەند ڕۆژێک پێش چوارەمین ساڵیادی دەستێوەردانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ئەم دۆخە زیادی کرد، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە ڕاستییە کە توانیمان ڕێگری لەم جۆرە تاوانانە بکەین، دەستکەوتێکی گەورەیە".
