هاوشێوەی سەردەمی بەعس خانووی هاووڵاتییەکی کورد لە کەرکووک داگیرکرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، جارێکی دیکە هێزێکی سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک و بە زۆرملێ خێزانێکی کوردیان لە ماڵەکەی دەرکرد و دەستیان بەسەر خانووەکەیدا گرت
هاوکات خاوەنی ئەو ماڵەی سوپا هەڵیکوتاوەتە سەریان و بە زۆر دەریکردوون، دەڵێت "بۆ نیو سەعاتێک رۆیشتمە ماڵی خوشكێکم بۆ پارشێوە، تا گەڕامەوە سەربازەکانی سوپای عێراق دەرگایان شکاندبوو، چووبوونە ژوورەوە، رێگریان کرد منداڵەکانم بگەڕێنەوە ماڵەوە
دەشڵێت "نزیکەی کاتژمێرێک و نیو لە حەوشەی ماڵەکەم دانیشتین، بەڵام بە شەق و بۆکس لێیاندام و بە چوارکەس هەڵیانگرتم و فڕیاندامە دەرەوە، رێک هەمان سەردەمی رژێمی بەعس هاتەوە یادم، بگرە خراپتریش بوون".
