ئێران "حوت" ئامادە دەکات بۆ نوقمکردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییەکان
بەگوێرەی زانیاریەکان، ناوەندە هەواڵگریەکان لە ئیسرائیل هەڵسەنگاندنێکیان ئاشکرا کردووە کە ئاماژە بەوە دەکات تۆرپێدۆی (حوت)ی ئێرانیی خێرا، ئەو چەکەیە کە تاران گرەوی لەسەر دەکات لە هەڕەشەکانیدا بۆ نوقمکردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییەکان کە لە ناوچەکەدا بڵاوکراونەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی (نیتسیڤ)ی ئیسرائیلی، شیکارییەکە پشت دەبەستێت بەو لێدوانانەی کە ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی دابووی، کە هاوکات بوو لەگەڵ گەیشتنی هەردوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی USS Abraham Lincoln و USS Gerald R. Ford بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
خامنەیی لە هەڕەشەکانیدا بۆ واشنتۆن وتی: "ئەو چەکەی توانای نوقمکردنی کەشتییەکەی هەیە، مەترسیدارترە لە خودی کەشتییەکە"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کرد کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگر "بەڕاستی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لێی، ئەو چەکەیە کە دەتوانێت لە قووڵایی دەریادا نوقمی بکات".
