هەڕەشەی داعش بۆسەر ئەحمەد شەرع دەستی پێکرد و شەڕ لەدژی ڕاگەیێندرا
#ئاپۆڕانیوز
ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لەڕێگەی وتەبێژێکێیانەوە ڕایگەیاند؛ کە جیهاد (تیرۆرستی و تاوان و جەردەی) لە سوریا دەست پێ دەکاتەوە، جۆلانی لەسەر ڕێ لایداوە و خیانەت کارەو هیچ جیاوازییەکی نیە لە کورد و عەلەوەوی و دروزەکانی سوریا و وەکو قەڵغان بۆ پاراستنی ئیسرائیل کاردەکەن
هاوکات پێگەکانی سەربە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش چەندین بڵاوکراوەیان هەبوە و دەڵێن؛ "شەڕی داهاتوو توند و سەختە، شەڕێک کە هەموو سەربازێکی خیانەتکار جۆلانی دەسوتێنێت.
کوڕەکانتان بکشێننەوە پێش ئەوەی درەنگ بێت و بە کفن بنێژرێن."
شایەنی باسە شەوی ڕابردوو، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی پەیامێکی دەنگیی وتەبێژی د۱عـ.ـ.×ش، کە تێیدا داوای لە شانە نوستووەکانی گروپەکە کردبوو هێرش بکەنە سەر ئەندامانی حکومەتی سووریا، بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا لە تەبقا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کرایە ئامانج
تەبقا پێشتر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات پارێزراو بو، لەگەڵ هاتنی هیزەکانی سەر بە شەڕع بۆ شارەکە، جموجۆڵی د۱عــ..×ش دەستی پێکردوەتەوە و پێناچێت بتوانن ئەمنیەتی شارەکە بپارێزن.
