ئەمڕۆ شەممە 21 شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس رایگەیاند:
پێداچوونەوەی وردمان بۆ بڕیارەکانی دادگای باڵای ئەمریکا سەبارەت بە باج کردووە و ناوبراو بڕیارەکەی دادگاکەی بە (نائومێدکەر و گاڵتەجاڕانە) وەسفکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە ، لە ئێستاوە بە شێوەیەکی یاسایی باجی جیهانی بۆ 15% بەرزدەکەمەوە کەئاستێکی تەواو ڕێگە پێدراوە لە ڕووی یاساییەوە.
هەروەها دەشڵێت: بڕیارەکەی ئیدارەی باجە نوێیە ڕێپێدراوە یاساییەکان دیاری دەکات و دەریان دەکات ، کە بەردەوامی دەدات بە پرۆسە ئێجگار سەرکەوتوەکەیان بۆ دووبارە گەورەکردنەوەی ئەمریکا.
