Apora Logo

دوو مووچە پێکەوە دابەشدەکرێت

دوو مووچە پێکەوە دابەشدەکرێت

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

21/2/2026



ئەمڕۆ شەممە 21 شوباتی 2026 ، ڕۆژنامەی فەرمی عێراق دەڵێت: مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی مسۆگەرکراوە و قەیرانی دارایی لە عیراقدا بوونی نیە، و یەدەگی نەختینەی لە ئاستێکی زۆر باشدایە.


ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەت لە پلانیدا هەیە بەهۆی دواکەوتنی چەند ڕۆژێک لە مانگەکانی ڕابردوو ، لەمانگی داهاتودا دوو مووچە دابەش بکات.



هاوکات، جاسم عەلاوی پەرلەمانتاری عێراق ، بە ڕۆژنامەی سەباحی وتووە، دۆخی دارایی جێگیرە، یەدەگی دراوی بیانی لە ئاستێکی باشدایە، یەدەگی نەختیش لە ئاستێکی زۆر باشدایەو پارەش هەیە.

;