Apora Logo

پلانی جێگرەوەم هەیە بۆ جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی

پلانی جێگرەوەم هەیە بۆ جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

20/2/2026



دۆناڵد ترەمپ ، لە نوێترین لێدواندا سەبارەت بە بڕیاری دادگای بڵا دەڵێت: دادگای باڵا لەبەرژەوەندی وڵاتانی دیکە بڕیاریدا ، ئەوان ئێستا زۆر دڵخۆشن بەڵام خۆشیەکەیان زۆر ناخایەنێت پلانی جێگرەوەم هەیە بۆ جێبەجێکردنی پێناسی گومرگی.


دەشڵێت: بڕیارەکەی دادگای باڵا سەبارەت بە باجە گومرگیەکان زۆر ترسناکە، ئێستا جێگرەوەی تر بەکاردەهێنینن لەبری ئەو باجە گومرگیانەی کە دادگای باڵا ڕەتیکردنەوە. 


لەکۆتایشدا دەڵێت: دووای ئەو بڕیارە من ڕێگەی جیاوز دەگرمە بەر

ڕەنگە ئەمە ئەو ڕێگەیە بێت کە هەر لەسەرەتاوە دەبوو بیگرمە بەر ، ئەو ڕێگەیەی ئێستا دەیگرمە بەر زۆر بەهێزترە لە بژاردەی باجی گومرگی و زۆرێک لەو دەسەڵاتانەی کە سەرۆکەکانی پێشوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان بەکاریان نەهێناوە من دەتوانم بەکاریان بهێنم.

;