وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له راگه‌ینراوێكدا داوا له ئه‌ڵمانیییه‌كان ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن و ئه‌و هاووڵاتیانه كه له ئێرانیشن ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا بارودۆخى ته‌ناهى ئێران به "زۆر ناسه‌قامگیر" وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ، "مه‌ترسى داخستنى ئاسمانى ئیپَران هه‌یه". داوایش له ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كات له‌لاى شانده دیپلۆماسییه‌كان زانیارى خۆیان تۆمار بكه‌ن.
