داهاتی هەفتەیەکی پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ هەینی 20 شوباتی 2026،
مڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی ، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەک هەفتەی لە بەرواری 14 شوبات تاوەکوو 20 شوباتی 2026
ڕاگەیاندووە، کە بڕەکەی 11 ملیارو 606 ملیۆن و 360 هەزار و 700 دینار بووە.
هەروەها 82% داهاتەکە بەشێوەی نەختینەی و 18%ی بەشێووەی چەک.
