دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی "ئه‌نجومه‌نی ئاشتی" كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند، تا 10 رۆژی دیكه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئێرانه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی جیهان و وڵاتانی به‌شدار له ئه‌نجومه‌نه‌كه، ئاماده‌ی بون، له‌باره‌ی ئێرانه‌وه وتی، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتنێكی مانادار ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نا شتێكی خراپ روده‌دات.
وتیشی، دانوستانی باش ئه‌نجامدراون له‌گه‌ڵ تاران. جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه كه نایه‌وێت ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا 10 رۆژی دیكه ده‌گه‌نه بڕیارێك له‌باره‌ی ئێرانه‌وه وتی، ئه‌گه‌ر نا ره‌نگه ناچار بین هه‌نگاوی دیكه بنێین، یان بگه‌ینه رێككه‌وتن... له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتودا ئه‌مه رون ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركرده خاوه‌ن بڕیارانه، ده‌یسه‌لمێنێت كه هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه.
