Apora Logo

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

19/2/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی خۆی کرد. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێشتا چاوەڕوانی ناردنی لیست و تەمویلن لە بەغدادەوە.


بەغدا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بەستۆتەوە بە چوار داواکارییەوە کە ئەمانەن:


1- ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی

حکومەتی فیدراڵ جەختی کردووەتەوە کە دەبێت هەرێمی کوردستان بڕی 120ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ڕادەستی گەنجینەی فیدراڵی بکات، تاوەکو داهاتە نانەوتییەکان ڕادەست نەکرێن، هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی هەرێم نانێردرێت.


2- ناردنی لیستی مووچە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغداد بکات بە مەبەستی وردبینیکردن.


3- بەردەوامی هەناردەی نەوت

جگە لەوەش ئاماژەیەک "ئیشعارێک" لە لایەن وەزارەتی نەوتەوە بێت، جەخت لە بەردەوامی هەناردە نەوتی هەرێم بکاتەوە.


4- ناردنی "تەرازووی پێداچوونەوە"

جگە لەوەش دەبێت تەرازووی پێداچوونەوەی هەمان مانگ بنێردرێت.


بەهۆی ئەم ڕێکارە دارایی و کارگێڕییانەوە، پێشبینی دەکرێت تا جەژنی ڕەمەزان فەرمانبەرانی هەرێم تەنها یەک مووچە وەربگرن، ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتییان دروست کردووە.


سستی لە ئامادەکردنی لیستەکان و کێشەی داهاتی ناوخۆ، وایکردووە جارێکی دیکە دابەشکردنی مووچە لە هەرێم بکەوێتە کۆتایی مانگ و نزیکبوونەوە لە پشووەکانی جەژن.

;