Apora Logo

بەریتانیا؛ لە هێرشێکی گەنجێک کوژرا و مێرمنداڵێکیش بریندارە

بەریتانیا؛ لە هێرشێکی  گەنجێک کوژرا و مێرمنداڵێکیش بریندارە

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

19/2/2026

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەقۆ لە پارکێکی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ لە شاری نۆرسامپتۆن، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان کوژرا و مێرمنداڵێکیش بە سەختی بریندار بوو.

پۆلیسی ناوچەی نۆرسامپتۆنشایەر لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەست پێکردووە و ئاشکرای کرد کە چوار کەس (دوو کوڕی مێرمنداڵ، پیاوێک و ژنێک) بە تۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشە دەستگیر کراون. روداوەکە رۆژی چوارشەممە لە ناوچەی "بریار هیڵ" رویداوە و لە ئێستادا مێرمنداڵە بریندارەکە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە و ژیانی لە مەترسیدایە.

تۆری هاریسۆن، پشکنەری لێکۆڵینەوەکان رایگەیاند، تیمەکانیان بە خێرایی کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی روداوەکە و داوای لە هاووڵاتیان کردووە هەر زانیارییەک یان ڤیدیۆیەکی کامێرای چاودێرییان لایە، بیدەنە پۆلیس. لە ئێستادا ناوچەی روداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە و گەڕان ماڵ بە ماڵ بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بەردەوامە.

;