میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە واشنتۆن ئامادەکاریی دەکات، بۆ ئەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.
ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە سێ بەرپرسی ئەمریکای گواستووەتەوە کە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات تا لە میانی دوو ھەفتەی داھاتوودا، سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە کە ژمارەیان ھەزار سەربازن.
لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، بوونی سەربازیی واشنتۆن لە سووریا کۆتایی پێ دێت کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامە.
بە وتەی بەرپرسەکانی ئەمریکا، لەئێستادا پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی تەنەف و شەدادی لە سووریا کۆتایی ھاتووە
