Apora Logo

کۆشکی سپی هۆکار زۆرن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

کۆشکی سپی هۆکار زۆرن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

18/2/2026



کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە هۆکار و پاساوی زۆر بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە ئارادان.


ناوبراو ئاماژەی بە "ئۆپراسیۆنی چەکی نیوەشەو" کرد و جەختی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ ئۆپراسیۆنێکی زۆر سەرکەوتووی ئەنجامداوە.


بە وتەی وتەبێژی کۆشکی سپی، لەم هێرشەدا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتەواوی لەناو براون.


لیڤیت جەختی کردەوە کە ترەمپ هەمیشە دیپلۆماسی وەک بژاردەی یەکەم لە قەڵەم دەدات، بۆیە بۆ ئێران عاقڵانەیە بگاتە ڕێککەوتن.


لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاوێژدایە و بڕیارەکان بەپێی بەرژەوەندیی ئەمریکا دەدات.

;