Apora Logo

باران بارین دەستپێدەکاتەوە

باران بارین دەستپێدەکاتەوە

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

18/2/2026

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18 شوباتی 2026،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێک کات نیمچە هەور دەبێ بە گشتی، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان ناو بە ناو ئەگەری کەمێک نمە بارانی هەیە بە تایبەت ناوچە سنووریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران 

پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.


سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێنجشەممە روونیکردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێ .ئەگەری نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیاجیای شاخاویەکان هەیە لە هەندێک کاتدا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنووریەکان نزیک دەبێتەوە لە ئەنجام سبەی پێشبینی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە بە نزیکەی (4-6) پلەی سیلیزی .

;