ئەنکەرە هەنگاوێکی نوێ بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان دەنێت و ڕاپۆرتی لیژنەی تایبەتمەند لە پەرلەمانەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا.
دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆی چڕ، پەرلەمانی تورکیا بە فەرمی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی چارەسەریی پەسەند کرد. ئەم ڕاپۆرتە کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە ئامادە کراوە، نەخشەڕێگایەک دەخاتە ڕوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە هەستیارەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی نوێ بۆ سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.
ڕاپۆرتە پەسەندکراوەکە چەندین خاڵی گرنگ لەخۆ دەگرێت کە ئامانجیان گۆڕانکارییە لە شێوازی مامەڵەکردنی دەوڵەت لەگەڵ دۆسیە ناوخۆییەکان، لەوانە: جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی زمانی گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییە جیاوازەکان. هەروەها پێشنیارکردنی هەندێک هەموارکردنەوەی یاسایی کە خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات.
جگە لەوەش کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
پەسەندکردنی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە کە ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا و ناوچەکە چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیی دەکران بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری. چاودێران پێیان وایە ئەم بڕیارە دەتوانێت سەرەتایەک بێت بۆ قۆناغێکی نوێ لە سیاسەتی ناوخۆیی تورکیا، بەتایبەت لەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئاشتی و مافە گشتییەکانەوە هەیە.
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکاری زیاتری ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە و شێوازی جێبەجێکردنی خاڵەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.
