Apora Logo

وەزارەتی ناوخۆ: مۆڵەتی شۆفێری بوو بە دیجیتاڵی و لە مەفرەزەکاندا کارپێکراوە

وەزارەتی ناوخۆ: مۆڵەتی شۆفێری بوو بە دیجیتاڵی و لە مەفرەزەکاندا کارپێکراوە

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

18/2/2026

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان، هەنگاوێکی نوێی بۆ ئاسانکاری هاووڵاتیان ڕاگەیاند. لەمەودوا شۆفێران دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی KRDPass کۆپییەکی دیجیتاڵی مۆڵەتی شۆفێرییەکەیان بەکاربهێنن.


وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی شۆفێران دەکات کە لەمەودوا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شۆفێرییان پێ نەبوو، دەتوانن لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆدا، کۆپییە دیجیتاڵییەکەی ناو ئەپڵیکەیشنی ئاماژە بۆکراو نیشان بدەن و بەبێ هیچ کێشەیەک تێپەڕ بن.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، ئەپڵیکەیشنی KRDPass لەسەر هەردوو سیستمی (Android و iOS) وەک دەروازەی ئەلیکترۆنیی هاووڵاتیان بەردەستە. ئەو کەسانەی خاوەنی مۆڵەتی نوێی شۆفێرین، دەتوانن بەم هەنگاوانە مۆڵەتە دیجیتاڵییەکەیان چالاک بکەن:


1- نوێکردنەوەی ئەپ: ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێ (Update) دابەزێنە.


2- بەشی جزدان: بچۆە ناو بەشی (جزدان - Wallet) لە ناو ئەپەکەدا.


3- پیشاندانی مۆڵەت: لەوێدا کۆپییەکی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەت بە هەموو وردەکارییەکانەوە دەردەکەوێت.




;