Apora Logo

نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی؛ بازاڕ چاوەڕێی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە

نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی؛ بازاڕ چاوەڕێی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە

ئاپۆڕانیوز - بەشی ئابووری

18/2/2026

ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی.

ئەم هەنگاوە ئومێدی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەناردەکردنی نەوتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر کردووە.


بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 67.71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات بەرمیلێک نەوتی ئەمریکا بە 62.28 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانکاریی نرخ:


1. گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران:

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە تاران و واشنتۆن گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەسەر "هێڵە گشتییەکان" بۆ چارەسەری کێشە ئەتۆمییەکە، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە بە واتای ڕێککەوتنی کۆتایی و دەستبەجێ نایەت.


2- زیادبوونی بەرهەمهێنان لە کازاخستان:

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی "تینگێز" (یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی جیهان) دوای وەستانێکی کاتی لە مانگی یەکدا، دووبارە دەستی پێکردووەتەوە. بڕیارە تا 23ی شوبات بەرهەمهێنان لەم کێڵگەیە بگاتە ئەوپەڕی توانای خۆی.


3. سزاکانی سەر ڤەنزوێلا:

کەمیی سووتەمەنی لە هەندێک ناوچە بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا هەناردەی نەوتی ڤەنزوێلای بڕی و هەڕەشەی سزادانی ئەو وڵاتانەی کرد کە سووتەمەنی بۆ ئەو دوورگەیە دابین دەکەن.

;