ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیەکی کەم کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوێنێوە بەهۆی پێشوەچوونی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بە ڕێژەی 2% دابەزیبوو. بەڵام پشووەکانی سەری ساڵی نوێ لە ئاسیا بووەتە هۆی سستبوونی مامەڵەکان.
بەپێی دواین ئامارەکان نرخی زێڕ به ڕێژەی 0.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 4886.69 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. هاوکات نرخی زێو بە ڕێژەی 0.8% دابەزی و گەیشتە 72.86 دۆلار.
لێدوانەکانی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە گەیشتن بە "تێگەیشتنی سەرەتایی" لەگەڵ ئەمریکا لە جنێف، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە دانوستانەکانی ئۆکرانیا و ڕوسیا و فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی چوار ساڵەی نێوان ئەو دوو ووڵاتە، وەبەرهێنەرانی خستووەتە حاڵەتی چاوەڕوانییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار وایکردووە کڕینی زێڕ بۆ خاوەن دراوەکانی تر گرانتر بێت.
بازاڕەکانی چین، هۆنگ کۆنگ، سەنگافورە، تایوان و کۆریای باشوور بۆ پشووی سەری ساڵی نوێی مانگ داخراون، ئەمەش بە واتای کەمبوونەوەی قەبارەی بازرگانی و ئەگەری ناجێگیری دێت.
بانکی ناوەندی ئەمریکا (FED)، گروپی CME دەریدەخات کە بازاڕەکان لە ئێستادا پێشبینی سێ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریکا دەکەن کە 25 خاڵە لەم ساڵدا.
