Apora Logo

مەزڵووم عەبدی ، لە ڕابردوودا هەڵەمان کردووە و وانەش لەو هەڵانە وەردەگرین

مەزڵووم عەبدی ، لە ڕابردوودا هەڵەمان کردووە و وانەش لەو هەڵانە وەردەگرین

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

17/2/2026

فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند هەوڵەکانیان لەگەڵ دیمەشقدا بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان و دانیش دەنێت بەوەی لە ڕابردوودا هەڵەیان کردووە و دەرەنجامەکەشیان بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیاوماقوڵانی حەسەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەوڵەتانەی پەیوەندیدارن بە کاروباری سووریاوە، بایەخ بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە دەدەن کە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی.

مەزڵووم عەبدی دانی ناوە بەوەی لە ڕابردوودا هەڵەکراوە و وتی: “پێشتر هەڵەمان کردووە و دەرەنجامەکانیمان بینیوە، وانە لەو هەڵانە وەردەگرین بۆ قۆناغی داهاتوو” بێ ئەوەی هەڵەکان ڕوون بکاتەوە.

;