لیژنەی باڵای بینینی مانگ سەر بە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بە بەڵگە مانگ بینراوە و سبەی چوارشەممە لە هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئەوقاف هاتووە: ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 28ی شەعبانی 1447ی كۆچی بەرامبەر بە 17/2/2026 لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە مەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز كۆبوونەوە.
هەروەها هاتووە: بە پشتبەستن دەركەوت كە مانگ لە ئاسمانی هرەێمی كوردستان بینراوە، بۆیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایدەگەیەنێت كە رۆژی چوارشەممە 18/2/2026 یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت لە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی ئەوقاف بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی دەكەین.
داواشی لە خوای گەورە كرد هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان بكاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەك كوردستانمان هەمیشە ئارام و پارێزراو بێت.
